کۆمپانی: یارییەکی سەختمان لەپێشە

PM:09:21:16/09/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی پێیوایە یارییەکی سەختیان لەپێشە بەڵام دەیانەوێت لە یاریگادا ئاستی خۆیان پیشان بدەن و بردنەوە تۆماربکەن.

ڤینسێنت کۆمپانی را‌‌هێنەری بایرن میونش پێش روبەروبوونەوەی دینامۆ زەگرەب رایگەیاند، خەون بۆ هاندەران بوونی هەیە، ئەوانیش مافی خۆیانە خەون بە بردنەوەی نازناوەکان ببین لەبەر ئەوەی یانەکەیان بایرن میونشنە.

دوپاتیشیکردەوە، بۆ ئەو گرنگترین شت ئەوەیە کە لە یاریگادا پیشانی بدەن دەتوانن چیبکەن، یارییەکی سەختیان هەیە و گرنگ ئەوەیە بە باشی یاری بکەن و بردنەوە بەدەستبهێنن.

وتیشی: پێویست ناکات جیاوازییەکی زۆر لە نێوان یارییەکاندا بکەم، جا بەرامبەر دینامۆ زەگرەب بێت یان بەرشەلۆنە، نابێت جیاوازی هەبێت، ئێمە دەمانەوێت لە هەموو یارییەکدا بە ئامانجەکانمان بگەین و خاڵ بەدەستبهێنین، خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بەرامبەر دەزانین و ئەمە لە پێشینەی کارەکانمانە.

باسی لەوەشکرد، سەرنجیان لەسەر یارییەکەیە و بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەنەوە، لە هێڵی بەرگریش بژاردەی دیکەیان هەیە، بەڵام نیگەرانن بۆ ساشا بۆی و هیوادارن زو بگەڕێتەوە.