برۆنۆ پاش یۆرۆ چاو بە گرێبەستی سعودییەکاندا دەخشێنێتەوە

PM:03:00:05/07/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برۆنۆ دڵنیانیە لە داهاتووی خۆی لە مانچستەر یونایتد و پاش یۆرۆ چاو بە گرێبەستی سعودییەکاندا دەخشێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی تیم تۆکی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد، ئیریک تین هاگی راهێنەرە دەیەویت گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی نوێ بکات، ئەمەش بەو واتایە دێت بەشێک لە یاریزانەکانی ئێستای یانەکە یونایتد جێدەهێڵن.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، برۆنۆ فێرناندێز کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە بووەتە یەکێک لە ئامانجە گەورەکانی یانە سعودییەکان، دەستیکردووە بە پرسیارکردن لەبارەی خولی ئەو وڵاتە و هەوڵدەدات زۆرترین زانیاری دەست بکەویت و چاو بەو ئۆفەرانەشدا بخشێنێتەوە کە پێی گەیشتووە.

ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەستێرە پورتوگالییەکە، ئامادەیە پابەند بێت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سورەکان کە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام دڵنیا نییە لە وەرزی نوێدا پێگەکەی چۆن دەبێت لەگەڵ تین هاگ، ئەم بابەتەش وایکردووە بڕیاری ئەوە بدات پاش یۆرۆ چاو بە گرێبەستی سعودییەکاندا بخشێنێتەوە.

برۆنۆ فێرناندێز وەرزی ڕابردوو لەگەڵ مانچستەر یونایتد 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی لە 48 یاریدا تۆمار کرد.