یانەیەکی گەورە داوای سانچۆ دەکات

PM:02:54:08/07/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی یۆڤانتۆس پلانی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆ لە مان یونایتدەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی یۆڤانتۆس گرنگی بە تواناکانی سانچۆ دەدات، دەیەوێت لە هاویندا بەدەستبهێنێت.

سانچۆ لە ناوەراستی وەرزی داهاتوو لە مان یونایتدەوە بە خواستن پەیوەندی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە کرد، دوای کێشەکانی لەگەڵ ئیریک تین هاگ، مەحاڵە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە بکاتەوە.

کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەداوە، خانمە پیرەکە پلانی گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەی ئامادە کردووە، شەیتانە سورەکانیش دەیانەوێت 50 بۆ 55 ملیۆن یۆرۆیان لە گرێبەستەکەی دەستبکەوێت.

جەختیشی کردووەتەوە، یوڤی پلانی وایە فێدریکۆ کیێزا بە پارەیەکی گونجاو بفرۆشیت و پارەکەی لە کڕینی سانچۆ خەرجبکات.

دوای ئەوەی سانچۆی 24 ساڵ لە گواستنەوەی زستانە بە خواستن روویکردە دۆرتمۆند، لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە 21 یاری ئەنجامدا و توانی سێ گۆڵ و سێ ئەسیست تۆمار بکات.