ئایا برونۆ دەچێتە خولی سعودی

PM:01:29:08/07/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دەستبەرداری برونۆ نابێت و پلانی تایبەتی هەیە بۆ هێشتنەوەی یاریزانەکە.

یانەی مانچستەر یونایتد هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕۆیشتنی ئەستێرە پورتوگالییەکەی برۆنۆ فێرناندز بۆ یەکێک لە یانەکانی خولی سعودیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا یەکلاییکردەوە.

بەم دواییە فێرناندێز پەیوەندی بە یانەی نەسر یان ئهیلالەوە هەبوو ، دوای ئەوەی هەواڵەکان ئاماژەیان بە خواستی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە کرد بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پورتوگالییە.

ئەندرۆ وارد، وتەبێژی فەرمی یانەی مان یونایتد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلیەومی سعودی ڕایگەیاندووە، برۆنۆ یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی ڕیزەکانی شەیتانە سوورەکان، و هیچ بیرکردنەوەیەک لە دەستبەرداربوونی ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانێکیان هەیە بۆ ئەوەی برۆنۆ فێرناندێز بەردەوام بێت لە تیپەکە و لە هاویندا جێیان نەهێڵێت بۆ خولی ڕۆشن، وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە.

برۆنۆ لە ماوەی وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە 48 یاریدا بەشداری پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی کردووە و 15 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستیشی کردووە، هەروەها نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە.