ئایا پێکانی رۆدریگۆ مەترسیداە!؟

PM:12:38:08/07/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکانی رۆدریگۆ مەترسیدار نییە و لە دەستثیکی وەرزی داهاتوو لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئامادە دەبێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەو پێکانەی رۆدریگۆ گۆیس لە یارییەکەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای تووشی بووە، قورس نییە، ئەوەش لە پشکنینەکان دەرکەوتووە.

ڕۆدریگۆ لە یارییەکەی سامبا بەرامبەر ئۆرۆگوای لە قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکادا تووشی پێکانێکی نیگەرانکەر بوو، بەو ۆیەوە یاریگای جێهێشت و ئۆرۆگوای بە لیدانە یەکلاکەرەوەکان یارییەکە بردەوە.

لای خۆشیەوە، خۆرخی بیکۆن، ڕۆژنامەنووس لە ڕیلیڤۆ ڕوونی کردەوە، پێکانەکەی ڕۆدریگۆ لە پاژنەی پێیدایە بەڵام بەو شیوازە مەترسیدار نییە کە چاوەڕێ دەکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پشکنینە سەرەتاییانەی کە ئەستێرەکەی ڕیال مەدرید بۆی ئەنجامدراوە، پێکانی سەختی ڕەتکردووەتەوە.

جەختیشی کردووەتەوە، ڕۆدریگۆ لە پشووەکەیدا لەم پێکانە چاک دەبێتەوە، هەروەها پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات بۆ پێش وەرز و لەسەدا سەد لە سەرەتای وەرزی داهاتوەوە لەگەڵ یانەی ساهانە ئامادە دەبێت.