سکالۆنی: میسی هیچ کێشەیەکی نییە

PM:01:34:05/07/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سکالۆنی بە ئاستی هەڵبژاردەکەی دڵخۆش نییە و دوپاتیشیکردەوە میسی هیچ کێشەیەکی نییە.

پاش بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ئیکوادۆر، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەکە رایگەیاند، خۆشحاڵە بە بردنەوەیان بەڵام لە هەڵبژاردەکەی رازی نییە چونکە زۆر بە خراپی یارییان کردووە، دووبارە تەماشای یارییەکە دەکاتەوە و دەبێت چارەسەری کێشەکانیان بکات.

وتیشی: لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا پێویستە هەموو تیپێک متمانەی کوێرانە و تەواوی بە گۆڵچییەکەی هەبێت و ئەم بابەتەش یەکێکە لە پرەنسیپە سەرەکی و پێویستەکان بۆ ئێمە، هەرچەندە لیۆ لێدانەکەی فەوتاند و نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات، بەڵام هەڵبژاردەکەمان دەیزانی شتێکی ئەرێنی ڕوودەدات و هەستمان بە خراپیی نەدەکرد.

لە وەڵامی پرسیاری بارودۆخی مێسی بە لەبەرچاوگرتنی پێکانەکەی پێشووی، سکالۆنی وتی: لە کاتی یارییەکەدا هەر جارێک پرسیارم لە لیۆ کرد کە بارودۆخی چۆنە، دەیگوت باشم و هیچ کێشەیەکم نییە.