AM:11:58:05/07/2024
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە جامی یۆرۆ ئیسپانیا و ئەڵمانیا
رووبەڕووی یەکدەبنەوە و پورتوگال بەرامبەر فەرەنسا یاریدەکات.
ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی
جامی یۆرۆ بە ئەنجامدانی دوو یاری دەستپێدەکات، لە کاتژمێر حەوتدا و لە یاریەکی
بەهێزدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا یاریدەکات.
ئەڵمانیای میواندار کە لەم پاڵەوانێتییەدا
بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەتووە ئامانجی ئەوەیە بە پشتبەستن بە یاریگا و هاندەرانی
ئەم قۆناغە تێبپەڕێنێت و بگاتە پێش کۆتایی.
لە بەرامبەردا ئیسپانیەکان بەهۆی ئاستە
سەرنجڕاکێشەکەیان یەکێکن لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی ئەم جامە
و هاندەرانیشیان چاوەڕێی ئەنجامێکی باشیان لێدەکرێت.
لە کاتژمێر 10 و لە یاریەکی بەهێزتری تردا،
هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و فەرەنسا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
فەرەنسیەکان دەیانەوێت تۆڵەی یاری کۆتایی
جامی یۆرۆی 2016 لە پورتوگال بکەنەوە، لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی
دەیانەوێت بیسەلمێنن کە لە توانایاندایە کێبڕکێی بردنەوەی نازناوەکە بکەن.
خ . ک