PM:11:16:04/07/2024
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ پێیوایە رۆناڵدۆ ئێستاش یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە و هەڵبژاردەی
پورتوگالیشی بە یەکێک لە باشترینەکان
ناوزەند کرد.
پێش روبەڕوبوونەوەی پورتوگال، دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا
رایگەیاند، جامێکی وەک یۆرۆ ئاستێکی زۆر بەرزی هەیە و هەردوو هەڵبژاردەکەش یاریزانیان
هەیە کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن، پورتوگال یەکێکە لەباشترین هەڵبژاردەکانی ئەوروپا،
یارییەکیان زۆر نایاب و گەورە دەبێت.
سەبارەت بە یارینەکردنی رابیۆش باسی لەوەکرد، یاریزانی هەیە بۆ جێگرتنەوەی
ئەستێرەکە بەڵام لە ئێستادا کاتی ئەوە نییە ئەو بابەتە باس بکات.
دەربارەی رۆناڵدۆش وتی: ڕۆناڵدۆ توانای یەکلاکردنەوەی یاری و گۆڵ تۆمارکردنی هەیە، یاریزانێکی ئامادەیە و هەمیشەش
وابووە، تەنانەت ئێستاش کە تەمەنی بەرەو هەڵکشان رۆیشتووە، ڕکابەرێکی گەورەیە.
راهێنەرەکە وەڵامی ئەو رەخنانەشی دایەوە کە لێی دەگیرێت بەهۆی کەمی گۆڕانکارییەکانی
لە یارییەکاندا و تێیدا رایگەیاند، ئەوە ستایلی ئەو نییە گۆرانکاری بە یاریزان
بکات تەنیا بەهۆکاری ئەوەی گۆرانکارییەکە ئەنجام بدات، لەبەر ئەوەی یاریزانەکانی
لە یاریگادا زۆر ماندوو دیار نین ئەمیش گۆڕانکاری زۆر ئەنجام نادات.