خولی ئیتاڵیا… تۆرینۆ شکستی بە میلان هێنا

PM:11:54:18/05/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ توشی شکستبوو لەگەڵ تۆرینۆ.

لە یارییەکی هەفتەی 37 ی خولی ئیتاڵیا میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی تۆرینۆ بوەوە.

تایمی یەکەم، تۆرینۆ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 26 و 40 خستە تۆڕی گۆڵی میلان.

لە تایمی دووەمدا، بن ناسر لە خولەکی 55  بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ رۆسۆنێری کەمکردەوە، بەلام تۆرینۆ بێ هیوای کردن و لە کاتی زیادکراودا گۆڵی سێیەمیشیان تۆمارکرد.

سەرەنجام یانەی خاوەن یاریگا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە میلان هێنا.

میلان بە 74 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیرە و تۆرینۆ بە 53 خاڵ چووە پلەی نۆیەم.