دی رۆسی: بەڕاستی لیڤەرکوزن بەهێزە

AM:09:56:10/05/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی رۆسی پێیوایە یارییەکی باشیان ئەنجامداوە و هۆکاری شکستهێنانیشیانی بۆ بەهێزی لیڤەرکوزن گەڕاندەوە.

پاش شکستهێنانیان و کرانە دەرەوەیان لە یۆرۆپالیگ، دی رۆسی راهێنەری رۆما رایگەیاند، یارییەکی باشیان ئەمجامداوە بەڵام بەڕاستی لیڤەرکوزن یانەیەکی بەهێزە، هەرچەندە تۆپی زۆریان ئاراستەی گۆڵی بەرامبەر نەکردووە بەڵام یاریزانەکانی بێ وێنە بوون.

وتیشی: لە هەموو پێشبڕکێیەکدا شتێک فێردەبم، ئەزموونێکی نوێیە بۆ من، پێم وایە تەنها چوار بۆ پێنج ڕاهێنەری ڕۆما لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەوروپا یارییان کردووە، بۆیە شانازی بەوەوە دەکەم، کارەکەم تەنها لە 90 خولەکدا سنوردار نییە، بەڵکو بۆ شیکردنەوەی ئەوەی بۆچی نەگەیشتینە یاری کۆتایی و بەڕای من لەبەر ئەوەیە کە بەرامبەر تیپێکی بەهێزتر یاریمان کردووە.

سەبارەت بە یاری داهاتوویان بەرامبەر ئەتڵانتا باسی لەوەکرد، یاریزانەکانی زۆر ماندوون و بارودۆخی هەردوو یانەکە جیاوازە، ناتوانێت هیچ شتێک لە یاریزانەکانی داوا بکات چونکە بەڕاستی هیلاکن و چاوەڕێ دەکەن بزانن چی روودەدات.