تالیسکا: لە منداڵیەوە بینەری رۆناڵدۆم

AM:10:44:10/05/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تالیسکا دەڵێت پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ زۆر باشە و هەر لە منداڵیشەوە بینەری یارییەکانی ئەستێرەکە دەبوو.

ئەندەرسۆن تالیسکا بەنفیکای بەجێهێشت بە ئاستێکی بەرزەوە رووی لە ئاسیا کرد، سەرەتا چووە چین و پاشان بە گرێبەستێکی هەشت ملیۆن یۆرۆی پەیوەندی بە ریزەکانی نەسڕەوە کرد.

دوای دوو وەرز لە پەیوەندیکردن بە یانە سعودییەکەوە، ئەم یاریزانە بەڕازیلییە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات لە مانگی یەکی ساڵی 2023 شتێکی سەیر ڕووبدات و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاوشانی یاریبکات، لە نوێترین چاوپێکەوتنیشیدا لەگەڵ رۆژنامەی گلۆپ سپۆرت باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەکە کردووە.

تالیسکا وتی: کاتێک رۆناڵدۆ لە ڕیال مەدرید بوو من بینەری بووم، خەونێک بوو شانبەشانی یاری بکەم، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵیدا هەیە، کریستیانۆ پیاوێکی زۆر سادە و زۆر ئارامە، لە یاریگاشدا پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە، هەردووکمان بەدوای ئامانجی خۆمانەوەین ئەویش یارمەتی یانەکە بۆ بردنەوە و گۆل تۆمارکردنە.

یاریزانە باسی لەوەشکرد، لەگەڵ هەموواندا پەیوەندی باشە بەلأم بەهۆی ئەوەی زمانیان یەکە پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ و تێڵێس و ئۆتاڤیۆ لە هەمووان باشترە.

تالیسکا لەم دواییانەدا وەک گۆرانیبێژێک لە دەرەوەی جیهانی تۆپی پێ دەستی بە کاری هونەری کردووە، ئاماژەی بەوەدا هەموو یاریزانانی نەسڕ دەزانن ئەم گۆرانیبێژە و رۆناڵدۆش گوێی لە چەند گۆرانییەکی گرتووە.