ئەلۆنسۆ: ئامانجمان بردنەوەی سێ نازناوەکەی وەرزە

AM:09:05:10/05/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە هەرچەند لە دواوە بوونە بەڵام دەیزانی دەگەڕێنەوە و ئامانجیشیان بردنەوەی سێ نازناوەکەی وەرزە.

پاش یەکسان بوون لەگەڵ رۆما و گەیشتن بە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند، کاتێک بە ئەنجام لە دواوە بوونە لە چاوی یاریزانەکان هەستی بەوە کردووە دەتوانن بگەڕێنەوە، دوو یاری کۆتایی لە یەک هەفتەدا شتێکی گەورەیە بۆیان و لە ئێستادا ئامانجیان بردنەوەی سێ نازناوە لە وەرزەکەدا.

وتیشی: پێش گۆڵی یەکەم هەلی زۆرمان دروستکرد و دواتر بە گەورەی دەرکەوتین لەگەڵ متمانە بە خۆبوونێکی زۆرە، لە کۆتاییدا مافی ئێمە بوو بەم شێوەیە بگەینە یاری کۆتایی.

راهێنەرەکە سەبارەت بە ریکۆردەکەیان لەم وەرزە باسی لەوەکرد، روونکردنەوەی بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی لەو شێوەیە زۆر قورسە، پێیان وتووە ئەمە درێژترین ماوەی نەدۆڕانە لە مێژووی ئەوروپا، لە ئێستادا چوار یارییان لە وەرزەکە ماوە و دەیانەوێت هەر چواری بردنەوە بەدەستبهێنن و متمانەی بە خۆشیان هەیە بۆ ئەو کارە.

پێش لێدانی گۆڵی یەکەم هەلی زۆرمان دروستکرد و دواتر کارەکتەری گەورە و متمانەمان بەخۆمان نیشان دا. لە کۆتاییدا مافی ئێمە بوو بەم شێوەیە بگەینە یاری کۆتایی.