PM:12:02:10/05/2024
424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس ئامادەکاری دەکات بۆ ماڵئاوایی لە مباپێ و خلێفیش پەیوەندی بە
یاریزانەکەوە کردووە.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی
پاریس سان جێرمان پەیوەندی بە کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکەیەوە کردووە تا بزانێت
دەیەوێت بە چ شێوەیەک ماڵئاوایی لە یانەکەیان بکات.
بەرنامەکەی رایگەیاندوە، سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە هەڵسەنگادن بۆ چۆنیەتی
ماڵئاواییکردنی مباپێ دەکات و ئامانجی ئەوەیە بە جوانترین شێوە بڕوات لە
یانەکەیان.
دەشڵێت، بە ڕێژەیەکی زۆر ئەو یاریزانە لە یاری یانەکەی بەرامبەر تۆڵۆز کە
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت ماڵئاوایی لە یانەکەی و هاندەران دەکات چونکە
ئەوە دوایین یاری پاریس سان جێرمانە کە لە یاریگای خۆیدا و لەم وەرزەدا
ئەنجامیبدات.
رونیشیکردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت هاندەران رێزێکی زۆر لە مباپێ بگرن بە هۆی
ئەو کارانەی لە چەند ساڵی رابردوودا بۆ یانەکەیان ئەنجامیداوە و بە هیچ شێوەیەک بە
نیاز نین دژایەتی بکەن.
دەشڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە بەرپرسانی وەرزشی و دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەو
وڵاتەش لە ئاهەنگی ماڵئاواییکردنەکەدا بەشداری دەکەن چونکە نایانەوێت ئەو یاریزانە
بێهیوا ببێت و ئامانجیان ئەوەیە بە متمانەی زۆرەوە بچێتە یانەی داهاتووی.
خ . ک