راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیا دەچێتە نەسڕ

AM:11:26:10/05/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیێرۆ دەبێتە بەڕێوبەری وەرزشی نەسڕ و لە ئێستاشەوە دەیەوێت بچێتە سعودییە و بارودۆخی یانەکە هەڵبسەنگێنێت.

یانەی نەسر بەنیازە بەردەوام بێت لە دامەزراندنی بەڕێوەبەری بەناوبانگی بیانی و بڕیارە بەم نزیکانەش فێرناندۆ هیێرۆ لەگەڵ ئەم یانەیەدا کار بکات وەک بەڕێوبەری وەرزشی.

سەرچاوەکان بە ماڵپەڕی ئەلشەرقیان ڕاگەیاندووە، فێرناندۆ هیێرۆی ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یانەی نەسری سعودیە بە گرێبەستێکی سێ ساڵە، هیێرۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیای لە کارنامەیدا هەیە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە مانگی داهاتووەوە هیێرۆ جێگەی مارسێلۆ سالازار بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی نەسڕ دەگرێتەوە، بەڵام بەڕێوبەرە ئیسپانییەکە پێی باشترە لەم مانگەدا بێتە سعودیە پێش ئەوەی دەست بە ئەرکەکانی بکات، دەیەوێت مەرجەکانی یانەکە بپشکنێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە خواست و ئامانجەکانیان تێبگات.

لەم وەرزەدا یانەی نەسر نەیتوانیوە دەستکەوتێکی تایبەت لە خولی ناوخۆ و جامی سوپەر و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت و تاکە هیوایان لە یاری کۆتایی جامی شایە، کە ڕووبەڕووی یانەی هیلال دەبنەوە.