لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی دوای بردنەوەیان لە بایرن

AM:09:35:09/05/2024

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی نەیشاردەوە، تیپەکەیان وەک کەشتیەک وایە کە پێرێز کاپتنیەتی و خۆشیان دەریاوانن.

دوای بردنەوەیان لە بایرن کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: هێزمان هەبوو هەروەها لە یارییەکی ئاوا سەختدا تەرکیزمان لەدەست نەدا، کاتێک بە گۆڵێک لە دواوە بووین بەردەوامبووین لە پێشکەوتن، هاندەرانیش هۆکاربوون و بە راستی نایاب بوون.

دەشڵێت: تیپەکەی ئێمە کەشتییەکە فلۆرێنتینۆ پێرێز کاپتنیەتی و یاریزانەکان و ئێمەش دەریاوانین، هیوادرین بە سەرۆکایەتی ئەو بتوانین نازناوی دیکەش بەدەستبهێنین.

روونیشیکردەوە، خۆسێلۆ کاردانەوەیەکی گەورەی پیشاندا و هەر کاتێک بمانەوێت ئەو ئامادەیە، ڤینیش زۆر بە سود بوو، زۆر شتی پێ بەخشیون و هەرگیز متمانە بەخۆبوون لەدەست نادات و ئەوەی بەرامبەر بایرن کردی سەرسوڕهێنەربوو.

روونیشیکردەوە، گلەی لە ئاستی ناوبژیوان ناکرێت و هیچ هەڵەیەکی نەکردووە و ئەو ناوبژیوانی یاری کۆتایی مۆندیال بووە و ئاستی زۆر بەرزە.