پاریس سێ یاریزانی بۆ شوێنی مباپێ دیاریکردووە

PM:04:08:10/05/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس بەدوای جێگرەوەی مباپێدا دەگەڕێت و سێ ئەستێرەی خولی ئیتاڵیای کردووەتە ئامانج.

تۆڕی رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەنگاوەکانی بە شێوەیەکی جددی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانێک تا ببێتە شوێنگرەوەی کیلیان مباپێ لە وەرزی داهاتوودا.

تۆڕەکە رایگەیاندوە، یانە فەرەنسیەکە سێ ئەستێرەی خولی ئیتاڵیای کردووەتە ئامانج کە یەکەمیان رافاێل لیاوی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ لیاودا ئیمزابکەن چونکە دڵنیایە لەوەی کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆیان.

دەشڵێت، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی لیاو ئەوا کارگێڕی یانەکەی پایتەختی فەرەنسا هەوڵەکانی دەستپێدەکات بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مارکۆس تورامی هێرشبەری ئینتەر میلان یان کڤاراتسخیلیای یاریزانی یانەی ناپۆلی.

خ . ک