پالمێر و دایچ بە باشترین یاریزان و راهێنەری مانگی پریمەر دیاریکران

PM:05:47:10/05/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پالمێر و دایچ بە باشترین یاریزان و راهێنەری مانگی رابردووی پریمەر دیاریکران.

رابیتەی خولی نایابی ئینگلتەرا بڵاویکردەوە، کۆل پالمەری هێرشبەری یانەی چێڵسی بە باشترین یاریزانی مانگی چواری پریمەر لیگ دیاریکراوە و بووەتە براوەی خەڵاتەکە.

پالمێر کێبڕکێی خەڵاتەکەی لە هەریەکە لە برونۆ فێرناندێز و گڤاردیۆل و کای هاڤێرتز و جۆردان پیکفۆرد و ماتێتا بردووەتەوە، لەو مانگەشدا لە کۆی پێنج یاری بەشداریکردن حەوت گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبووە.

لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، جۆن دایشی ئیڤەرتۆن بە باشترین راهێنەری هەمان مانگ دەستنیشانکراوە دوای بردنەوەی کێبڕکێی خەڵاتەکە لە پیپ گواردیۆلا و میکێل ئارتێتا، یانەکەشی رزگار کرد لە دابەزین بۆ خولی پلە یەک.

گۆڵێکی پالمێر بەرامبەر ئیڤەرتۆن خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەو مانگەی بەدەستهێناوە، جگە لەوەش گەڕاندنەوەکەی ئۆنانا بەرامبەر بێرنلی بە جوانترین سەیڤی هەمان مانگ دیارکرا.

خ . ک