ئەنچیلۆتی: ڤینیسیۆس نزیکە لە بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر

PM:05:17:10/05/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند دەبێت رێزی بەرامبەر بگرن و ڤینیسیۆس نزیکە لە بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر گرانادا لە خولی ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، دەبێت رێز لە سەرجەم رکابەرەکانیان بگرن چونکە هەموو یانەیەک هەستی تایبەتی خۆی هەیە.

ئەنچیلۆتی وتی: بە دڵنیاییەوە ئەم جۆرە یاریانە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئامادەکارییەکی باش بۆ یارییەکانی داهاتوو، پێویستە هەندێک لە یاریزانەکان پشوو وەربگرن چونکە وەرزێکی سەختیان بەڕێکردووە.

لە وەڵامی ئەگەری بردنەوەی تۆپی ئاڵتون لەلایەن ڤینیسیۆسەوە، ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە، ئێستا کاتی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر نییە بەڵام ئەگەر وەرزەکە بە باشی تێبپەڕێنێت ئەوا نزیکدەبێتەوە لە بردنەوەی.

وتیشی: بەرامبەر گرانادا کۆرتوا گۆڵچی سەرەکی دەبێت و کیپاش یارمەتیدەرمان بووە لە سەرەتای وەرزەوە و شایستەی ئەوەیە بەشێک بێت لە پێکهاتەی یانەکەمان ، لۆنیشنیش بە باشترین شێوە ئامادەیە بۆ یارییەکانی داهاتوو.

دەشڵێت، دڵنیانین لە بەشداریکردنی چوامینی لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی چاکببێتەوە و بتوانێت بەشداری بکات، میلیتاو بە تەواوەتی چاکبووەتەوە و ناچۆ و رۆدیگێریش بە باشی گونجاون پێکەوە.

هەڵبژاردەی بەرازیل بە بەختە چونکە خاوەنی ڤینیسیۆس و رۆدریگۆن، ئەو دوو یاریزانە لە باشترین کاتەکانی یاری کردنیاندان، لە ئێستاشدا تەنیا بیر لە یەک یاری دەکاتەوە نەک ئەگەری رووبەڕووبونەوەی ئەلۆنسۆ لە جامی سوپەری ئەوروپا.

خ . ک