پۆچیتینۆ: ئامانجمان گەیشتنە بە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان

PM:03:37:10/05/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ دوپاتیکردەوە ئامانجیان ئەوەیە بگەنە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی و ستایشی پاڵمەریشی کرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی نۆتینگهام فۆرێست، پۆچیتینۆی راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، پاش راهێنانەکان هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان دەکات بەڵام خۆشحاڵە لە کۆتایی وەرزدا هیچ پێکانێکی تر لە پێکهاتەکەیدا نییە، پاش ماوەیەکی زۆر دابڕانیش ئەگەری هەیە یاری بە ریس جەیمس بکات.

وتیشی: ئەنجامە باشەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو زیاتر پاڵنەرمانە، کاتێک یارییەکان دەبەیتەوە، هەمیشە جیاوازە و تیپەکە ئامادەیە بۆ سێ یاری کۆتایی، بۆ ئێمە گرنگە هەوڵ بدەین و تا پشکێکی خولە ئەوروپییەکان بەدەستبهێنین.

سەبارەت بە پاڵمەریش ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ئەو لەم وەرزە ئەنجامیداوە باوەڕپێنەکراوە، گەیشتووەتە ئاستێکی نایاب بە جۆرێک هەم بۆ خۆی هەم بۆ هاوڕێکانی جێی سەرسوڕمانە.

راهێنەرەکەی چێڵسی باسی لە سەرۆکی یانەکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکەکە زۆر باشە لە گەڵیاندا تەنانەت لە کاتە سەختەکانیشدا، هەمیشە لە پەیام و گفتوگۆ تایبەتییەکاندا بەشێوەیەکی درووست مامەڵە دەکات.