کاسیاس: نابمە راهێنەر

PM:04:42:10/05/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسیاس رایگەیاند ئارەزووی کاری راهێنەرایەتی ناکات و لۆنین باشترین بژاردەی ریاڵ دەبیت لە یاری کۆتاییدا.

ئیکەر کاسیاسی گۆڵچی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا لە وەڵامی پرسیاری ئەگەری وەرگرتنی کاری راهێنەرایەتیدا ئاشكرایکرد تاقەتی وەرگرتنی ئەو ئەرکەی نییە.

کاسیاس وتی: بوونی 23 یاریزان لە ژێر دەستتدا و کۆنترۆڵ کردنی هەموویان ئەرکێکی ئاسان نییە و ئەوان پرۆسەیەکی سەخت و ئەستەمیان لە ئەستۆ گرتووە لەبەرئەوە ئارەزووی ئەنجامدانی ئەو کارە ناکەم.

وتیشی: تۆپی پێم خۆشدەوێت هەرچەندە وەک پێشتر زۆر سەیری یارییەکان ناکەم، کاتێک ریاڵ مەدرید یاریەکی بەهێز بەرامبەر یانەیەکی گەورەی وەک بایرن میونشن ئەنجامدەدات حەز دەکەم یاریگا جێبهێڵم و یاریەکە نەبینم چونکە بەرگەی فشاری یاریەکە و ئەگەری شکستی یانەی شاهانە ناگرم.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەندریە لۆنین شایستەی ئەوەیە لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر دۆرتمۆند گۆڵچی سەرەکی ریاڵ مەدرید بێت چونکە باشترین بژاردەیە بۆ پارێزگاری کردن لە تۆڕی گۆڵ هەرچەندە تیبۆ کۆرتواش گەڕاوەتەوە.

خ . ک