دەیڤز گومانی لە دڵی بایرن درووست کرد

PM:05:10:09/05/2024

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە لێدوانێکی دەیڤز نزیکبوونەوەی لە ریاڵ مەدرید و جێهێشتنی بایرنی زیاتر لە راستی نزیک کردەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا دۆخی نێوان ئەلفۆنسۆ دەیڤز و بایرن میونشن ئاڵۆزتر بووە، بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیاش، ئەو یاریزانە کەنەدییە دەیەوێت مووچەیەکی زۆر زیاتر وەربگرێت لەوەی ئێسایی، بایرنیش رەتیدەکاتەوە.

لەم دواییانەدا کریستۆف فرۆیند بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کیکەر دووپاتیکردەوە کە بایرن بەگشتی ئارەزووی درێژکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارەکە دەکات کە گرێبەستی ئێستای 2025 کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا دەیڤز وەڵامێکی ئەرێنی نەداوەتەوە.

ئەو ئەستێرە کەنەدییە یاری رابردوو بەرامبەر ڕیال وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگاوە، بەڵام بە پێکانی گنابری تایمی یەکەم بەشداری پێکرا و لە خولەکی 68یش گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ڕیال لە سێ خولەکی کۆتاییدا وەڵامی ئەم گۆڵەی دایەوە و چووە یاری کۆتایی.

لەکۆتایی یارییەکەدا کاتێک پرسیاریان لە دەیڤس کرا کە ئایا بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ بێرنابیۆ، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دایەوە و وتی: بەڕێوبەری کارەکانم قسە لەگەڵ بایرن دەکات، بەڵام هەرچییەک ڕووبدات، دەبێت ئەوە بڵێم کە من قەرزاری بایرنم و یانەکەش هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە.