پینتۆسی راهێنەری لەشجوانی ریاڵ مەدرید ژمارەیەکی نایابی تۆمارکرد

PM:06:01:09/05/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پینتۆسی راهێنەری لەشجوانی ریاڵ مەدرید بۆ نۆیەمین جار لە مێژوویدا گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ریاڵ مەدرید پاش ئەوەی لە بایرنی بردەوە گەیشتە یاری کۆتایی چامپۆنزلیگ، یانەکە لە ماوەی 10 وەرزی رابردوودا پێنج جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی و چوارجارییان براوە بووە و لە ئێستاشدا لە یاری کۆتاییدا و روبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە، ریاڵ مەدرید لە ماوەی رابردوو چەندین جار شکستی گۆڕیووە بۆ بردنەوە ئەمەش سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

بێ گومان ڕۆڵی لەشجوانی لە گەڕانەوەی ڕیاڵدا حاشا هەڵنەگرە، ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی جەستەییەوە یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان و ئەمەش بەبێ ئەنتۆنیۆ پینتۆس مەحاڵ بوو، راهێنەرە لەشجوانییەکەی ڕیال کە دوای هاتنی زیدان لە ساڵی 2016 دەستی بە کارکردن لەگەڵ یانەکە کردووە، بە بکوژی پێش وەرزی تیپەکە ناسراوە.

پینتۆسی ئیتاڵی بە شێوازی ڕاهێنانە سەخت و چڕەکەی ناسراوە، یاریزانانی ریاڵ دەڵێن پینتۆس بە کردەوەی ئەشکەنجەیان دەدات، بەڵام هەمان ئازارەکانی ڕاهێنانەکانی پێش وەرز و دواتر ڕۆتینی لەشجوانی نایاب لە ماوەی وەرزەکەدا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت، وەک چەند ساڵی رابردوو بینراوە یانەکە تا دوا خولەکەکان هیوای لەدەستنادات و بە وزەیەکی زۆرەوە یاریدەکەن.

یاری ڕابردووش راهێنەرەکە ژمارەیەکی پێوانەیی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و لە یەکەمین رۆژی مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبڵی نۆیەمین یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەزموون دەکات، پینتۆس ساڵانی 1996، 1997 و 1998 لەگەڵ یۆڤانتۆس، 2004 لەگەڵ مۆناکۆ و 2016، 2017، 2018، 2022 و 2024 لەگەڵ ڕیال مەدرید گەیشتووەتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.