ئارسناڵ گرێبەستی جۆرجینۆی نوێکردەوە

PM:07:34:09/05/2024

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ گرێبەستی جۆرجینۆی بۆ ساڵێکی تر درێژکردەوە و یاریزانەکە و ئارتێتای راهێنەری یانەکەش دڵخۆشی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕی.

جۆرجینۆ لە مانگی یەکی ساڵی 2023 لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد، گرێبەستەکەی تا کۆتایی ئەم وەرزە بوو، بەڵام گەنەرز لەسەر داوای میکێل ئارتێتا بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش کرد، ئەستێرەکەش قبووڵی کرد.

یانەی ئارسناڵ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئیتاڵییەکەی راگەیاند تا ساڵی 2025، سەبارەت بە نوێکردنەوەکەش یاریزانەکە وتی: بەڕاستی دڵخۆشم بە مانەوە و نوێبوونەوە لەگەڵ ئارسناڵ، زۆر شت نەبوو باسی بکەین چونکە بەڕاستی لێرە هەست بە باشی دەکەم، تێگەیشتم کە ئەوان قەدرم دەزانن و دەیانەوێت زیاتر بمێنمەوە، ئەوە شتێکی گەورە بوو بۆ من، وە هەست دەکەم دەتوانم زیاتر پێشکەش بکەم هەر بۆیەش مامەوە لە یانەکە.

لەلایەکی ترەوە ئارتێتای راهینەری ئارسناڵ رایگەیاند، جۆرجینۆ بەشێکی گرنگە لە یانەکەیان و لە یاریگادا وەک سەرکردەیەک دەردەکەوێت، شێوازێکی نایابی یاریکردنی هەیە کە وادەکات هاوڕێکانی ئاستیکی باشتر پێشکەش بکەن.

ئەستێرە 32 ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ تۆپ هاویژەکانی لەندەن 35 یاری ئەنجامداوە توانیویەتی گۆڵێک تۆماربکات و دوو گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات.