ئینریکی: بۆ بردنەوە روبەڕووی دۆرتمۆند دەبینەوە

PM:06:01:06/05/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە بۆ بردنەوە روبەڕووی دۆرتمۆند دەبنەوە و لێکدانەوەشی بۆ یاری پێشوویان کردووە.

پێش روبەڕوبوونەوەی بروسیا دۆرتمۆند، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان وتی: دەبێت عەقڵیەتێکی بەهێزمان هەبێت و هیچ شتێک لە یاریگادا زیانمان پێنەگەیەنێت و توانای یاریکردنمان هەبێت تا یارییەکی تەواو لۆژیکی بکەین، بەرامبەر دۆرتمۆند بۆ سەرکەوتن دەجەنگین وەک چۆن تەواوی وەرزەکە ئەم کارەمان کردووە.

باسی لەوەشکرد، کەشی یاریگای دۆرتمۆند زۆر باش بووە و هیوادارە کەشی یارییگای خۆشیان بەو جۆرە بێت، لەو جۆرە یارییانەدا پێویستییەکی زۆریان بە هاندەران هەیە چونکە یارییەکی ئاسای نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو رۆژێک پاش شکستەکەیان لە یاری پێشوودا لێکدانەوەی بۆ دەکات، ئەگەر نەشتوانن بگە یاری کۆتایی دووبارە وەک رۆژانی پێشوو دەستپێدەکەنەوە چونکە ژیان بەردەوامە.

وتیشی:هەموومان تیپێکین و هەریەک لە یاریزانەکان ئەرکێکیان هەیە، هێرشبەرەکان پێویستە هاوکاری بەرگری بکەن و ئەوانەی لە ناوەندیشن یارمەتی هێرشبردن دەدەن، دڵنیاشم لەوەی دۆرتمۆندییەکان نایانەوێت تۆپ بگاتە مباپێ و هێرشبەرەکانی ترمان.