یاریزانێکی دۆرتمۆند بەهۆی قوتابخانەوە بەجیا گەشتی پاریس دەکات

PM:06:49:06/05/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

واتجنی 18 ساڵان بەهۆی تاقیکردنەوە لەگەڵ شاندی دۆرتمۆند گەشتی پاریسی نەکردووە و بڕیارە رۆژی یارییەکە بگاتە شارەکە لەڕێی فرۆکەی تایبەتەوە.

پاش ئەوەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لیستی 23 یاریزانی بڵاوکردەوە بۆ یارییەکەی پاریس سان جیرمان لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ناوی یاریزانی لاو کیێڵ واتجنی 18 ساڵان دەبینرێت کە هەفتەی پێشوو لە بۆندسلیگا لە یەکەم یاری لەگەڵ یانەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی ئەسیسیتێک بۆ هاوڕێکانی بکات.

ئەوەی جێی سەرنجە یاریزانە لاوەکە لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەی گەشتی پایتەختی فەرەنسای نەکردووە ئەویش بەهۆی ئەوەی رۆژی یارییەکە لە قۆنابخانە تاقیکردنەوەی هەیە، یانەکەش بڕیاریداوە پاش قوتابخانە لە گەشتێکی تایبەت بیگەیەننە شاری پاریس و ئامادەی یارییە چارەنووس سازەکەیان ببێت.

کیێڵ واتجنی ئەڵمانی لە دایکبووی ساڵی 2006ە، لەم وەرزەی بۆندسلیگای خوار 19 ساڵان بەشداری 22 یاری کردووە و تێیدا توانیویەتی 10 گۆڵ تۆماربکات و نۆ گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات، بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە سەرخراوەتە تیپی یەکەمی دۆرتمۆند و لە یەکەم یاریدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.