تیۆ نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا

PM:03:34:06/05/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن رەزامەندی تیۆ هێرناندێزی وەرگرتووە و دەستبەرداری دەیڤز دەبێتە لە هاوینی ئەمساڵدا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵەکانیان بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری فەرەنسی و ئەی سی میلان دەستپێکردووە.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، یانە ئەڵمانیەکە گفتوگۆیان لەگەڵ تیۆ کردووە لە ماوەی رابردوودا و رەزامەندی ئەو یاریزانەیان وەرگرتووە کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات، لە ئێستاشدا دەیانەوێت کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی میلان بکەن تا نرخی ئەو یاریزانە بزانن.

دەشڵێت، ئەو هەنگاوەی یانە باڤاریەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری چەپی یانەکەیان تا ئەم ساتە رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە لەبەرئەوە دەیانەوێت تیۆ بکەنە شوێنگرەوەی و بە باشترین یاریزانیشی دەبینن بۆ ئەو پێگەیە.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستاوە ئەگەرەکانی چوونی دەیڤز بۆ یانەی ریاڵ مەدرید زیاتر بووە و بایرن ئامادەیە بەرامبەر بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، یانەی شاهانەش لە ماوەی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی داوە.

خ . ک