لاوتارۆ مارتینێز: لە ئینتەر دڵخۆشم و گرێبەستەکەم نوێدەکەمەوە

PM:02:43:06/05/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاوتارۆ دوپاتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و ئەوەی میسیش دەیکات پێشتر ئەنجام نەدراوە.

لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میلان لە لێدوانیکیدا رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشی دەکات لە شاری میلانۆ و ددەیەوێت زۆرترین خزمەت بە یانەکەی بکات.

مارتینێز دوپاتیکردەوە، لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ئینتەرەوە کردووە هەمووان وەک پاڵەوان سەیری دەکەن و بە دڵنیاییەوە هاندەران و بەرپرسانی یانەکەشی بە جوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

ئاشکرایکرد، بە دڵنیاییەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە چونکە هێشتا زۆر ئامانج هەیە کە دەیەوێت لەگەڵیدا بیباتەوە کە گرنگترینیان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگە.

دەشڵێت، دوو ساڵ لەمەوپێش ئازاری زۆرمان چەشت کاتێک میلان بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا بەڵام لەمو ەرزەدا بە باشترین ئاستەوە دەرکەوتن و سوپاسی یاریزانەکانی هاوڕێم دەکەم کە کاری گەورەیان ئەنجامدا.

مارتینێز لە کۆتاییدا وتی، لیۆنێل میسی هاوڕێیەکی نزیکمە و ئەوەی ئەو یاریزانە ئەنجامیدەدات هەرگیز پێشتر نەیبینیوە، مێژوویەکی بێ وێنەی لە تۆپی پێدا تۆمارکردووە و لە مەشق و راهێنانەکانیشدا بەردەوام جیاوازی دروست دەکات.

خ . ک