ئەلێگری: دەمانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:02:08:06/05/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری رایگەیاند پەشیمانە لە یەکسانبوون لەگەڵ رۆما و لە توانایاندا بووە بردنەوە بەدەستبهێنن.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤانتۆس دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ رۆما لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە تایمی یەکەمدا خراپبوون و مەترسی ئەوەیان لەسەر بووە کە گۆڵی تریان لێ تۆماربکرێت.

ئەلێگری دەڵێت، لە سەرەتای تایمی دووەمدا باشترین ئاستمان پێشکەشکرد و لە تواناماندابوو سێ خاڵی یاریەکە مسۆگەر بکەین بەڵام یاریزانەکان زۆرترین هەلی گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، پەشیمانن لەوەی کە لەو یاریەدا یەکسانبوون چونکە شایستەی بردنەوە بوون بەڵام لە کۆتا خولەکەکانی یاریەکەدا کۆنترۆڵی یاریگایان لەدەستدابوو بەهۆی ئەوەی مامەڵەی باشیان لەگەڵ تۆپدا نەکردووە.

رونیشیکردەوە، پێویستە لە یاری داهاتوودا بەرامبەر سالێرنیتانا سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنن، دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو گۆرانکاری لە هێڵی ناوەڕاستدا بکەن.

خ . ک