زیدان: هیوادارم ریاڵ مەدرید بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ

PM:01:19:06/05/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان رەتیکردەوە ببێتە راهێنەری بایرن میونشن وهیوادارە ریاڵ مەدرید بگاتە یاری کۆتایی.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە نیازن بۆ وەرزی داهاتوو زەینەدین زیدانی فەرەنسی بکەنە راهێنەری یانەکەیان لە شوێنی تۆماس تۆخێل.

لە نوێترین لێدوانیدا لە کاتی ئامادەبوونی لە پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی میامیدا، زیدان بە نەخێر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکی دایەوە لەسەر ئەگەری وەرگرتنی راهێنەرایەتی بایرن میونشن.

زیدان رایگەیاند، تەنیا بۆ سەیر کردنی یاریەکە دەچێتە یاریگاوە و هاندەری ریاڵ مەدرید دەبێت و هیچ مەبەستێکی تر لە پشت چوونی نابێت بۆ یاریگاکە.

زیدان دەڵێت، بە دڵنیاییەوە یاریەکی قورس دەبێت بۆ هەردوو یانە و هیوادارم یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوە بەدەستبهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ.

زیدان لە ساڵی 2021ەوە وازی لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید هێناوە و نەبووەتە راهێنەری هیچ یانەیەکی تر، پاڵێوراویشە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

خ . ک