پیۆلی: شایستەی بردنەوە بووین

AM:11:59:06/05/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی رایگەیاند شایستەی بردنەوە بوون و ناڕەزایی دەربڕینی هاندەرانیش قبوڵ دەکەن.

دوای یەکسانبوونی یانەکەی لەگەڵ جەنەوا، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئەی سی میلان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە شایستەی بردنەوە بوون لەو یاریەدا چونکە بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوتن.

پیۆلی وتی: لە سەرەرات تایمی یەکەمدا خراپ بوین و یاریزانەکان سەرنجی خۆیان لەدەستدا ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە گۆڵمان لی تۆمار بکرێت بەڵام دواتر زۆر بە باشی دەرکەوتین.

وتیشی: یاریزانەکانم ژمارەیەک هەلی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دروستکرد لەگەڵ ئەوەشدا چەند هەڵەیەکیان ئەنجامدا، بابەتەکە پەیوەندی بە پابەند نەبونەوە نییە.

دوپاتیشیکردەوە، لە چوار یاری رابردوودا نەیانتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنن کە ئەوەش وبوەتە هۆکاری ئەوەی هاندەران ناڕەزایەتی دەرببڕن، ئەوانیش رێزی هاندەران دەگرن .

دەشڵێت، دەبێت گرنگی خۆمان بپارێزین و تا کۆتایی وەرز بە باشترین دەربکەوین و تیپەکەشمان کوالێتی بەرزی هەیە، دەبێت لە یاریگادا زیاتر مەترسیدار بین و لە کۆتا هەفتەکانیشدا هەموو یانەیەک لە پێناو ئامانجەکەی دەجەنگێت.

خ . ک