مینۆتی راهێنەری پێشووی ئەرجەنتین گیانی لەدەستدا

PM:12:42:06/05/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مینۆتی ئەو راهێنەرەی یەکەم نازناوی مۆندیالی بۆ ئەرجەنتین بەدەستهێنا کۆچی دوایی کرد.

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا گیان لەدەستدانی لویس سیزار مینۆتی راهێنەری مێژوویی هەڵبژاردەکەیانی لە تەمەنی 85 ساڵیدا ئاشکا کرد.

یەکێتیەکە ئاماژەی بەوەداوە، مینۆتی یەکێکە لە ئەفسانە مێژووییەکانی هەڵبژاردەکەیان و یەکەم نازناوی مۆندیالی لە ساڵی 1978دا بۆ هەڵبژاردەکەیان بەدەستهێناوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، سوپاسی مینۆتی دەکەن بۆ ئەو خزمەتانەی وەک یاریزان و راهێنەر پێشکەشی وڵاتەکەیانی کردووە و دڵتەنگیشن بە گیان لەدەستدانی و هاوخەمی خۆیان بۆ خیزانەکەی دوپاتکردەوە.

ئەو راهێنەرە لە 1974 تا 1983 سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تانگۆی کردووە و جگە لەوەش راهێنەرایەتی 11 یانەی کردووە، بە ئەندازیاری گەیشتنی ئەرجەنتین بە نازناوی مۆندیال ناوبانگی دەرکردووە.

خ . ک