پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی میسی دەکرێتەوە

PM:12:14:19/04/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە شاری میامی پێشانگایەکی تایبەت بە میسی دەکرێتەوە و گرنگترین ساتەکانی یاریزانەکە پیشان دەدرێت.

ئەزموونی میسی: خەونێک دێتە دی، پێشانگایەکە کە تایبەتە بە ژیانی وەرزشی

لیۆنێل میسی ئەفسانەی ئەرجەنتنی وا بڕیارە لە شاری میامی دەرگای بە رووی سەردانیکەرانیادا بکاتەوە لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، لە هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانی ڕیگاتا هاربۆ.

میسی لە راگەیندراوێکدا کە بەرپرسانی ئەم پێشانگایە بڵاویان کردووەتەوە، وتویەتی: دڵخۆشم کە بەشدارم لەم پڕۆژەیەدا کە ڕێگە بە هاندەران دەدات کاروانی وەرزشی من لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگادا ببینن.

ئەستێرەکەی ئینتەر میامی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدرێژایی ژیانی وەرزشی هەمیشە هەوڵی داوە لەڕێگەی خۆشەویستی بۆ تۆپی پێ پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا ببەستێت، ئەم ئەزموونە دەرفەتێکی ناوازە دەڕەخسێنێت بۆ زیندووکردنەوەی تایبەتترین ساتەکانی و هەستکردن بەو هەستانەی کە ژیانی وەرزشی ئەویان لە قاڵب داوە.

پێشانگاکە کاروانی نایابی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی بە تۆپی پێ لە ڕۆزاریۆوە پیشان دەدات تا بردنەوەی جامی جیهانی قەتەری 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئەمە جیالەوەی باشترین ساتەکانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەخاتەڕوو.