وادەی راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستی کروس ئاشکرابوو

PM:03:28:02/05/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای یاری گەڕانەوە بەرامبەر بایرن نوێکردنەوەی گرێبەستی کروس لەگەڵ ریاڵ مەدرید رادەگەیەندرێت.

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، ئەستێرەی ناوەڕاستی تیپەکە نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات لەگەڵ مێرەنگێ.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی تۆنی کرۆس نوێ بکاتەوە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ناوەراستکارە ئەڵمانییەکە پێشکەشی دەکات، هەروەها ببێتە نمونە بۆ یاریزانە لاوەکانیش.

دوپاتیشیکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکیتر دەبێت، واتا تا کۆتایی هاوینی 2025 دەبێت، هەروەها لە دوای یاری گەڕانەوەی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بایرن میونشن رادەگەیەندرێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە 460 یاری ئەنجامداوە بە درێسی مێرەنگێ، لەو ماوەیەش 27 گۆڵ و 97 ئەسیستی تۆمار کردووە.

++++++