سیبایۆس لەگەڵ یانەیەکی ئیسپانی گەیشتووەتە رێککەوتن

PM:01:55:02/05/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیبایۆس لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و لە هاویندا پەیوەندیان پێوە دەکات.

ڕۆژنامەی ئێل دیسمارکی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، سیبایۆس ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا دەیویست ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و پەیوەنەدی بە یانەیەکی دیکەوە بکات بە مەبەستی بەدەستهێنانی خولەکی زیاتری یاریکردن.

لەسەر ئەم بابەتەش رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، دانی سیبایۆسی ئیسپانی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس دانووستانی کردووە و رێککەوتنی پێشوەختەیان ئەنجامداوە تا لە هاوینی داهاتوودا بە یەکجاری مێرەنگێ بەرەوە ئەتلەتیکۆ جێبهێڵێت.

ئەمە لە کاتێکدابوو، یاریزانە ئیسپانیەکە پەیوەندی بە میلانی ئیتاڵییەوە هەبوو بە خواستن، بەڵام یانەی شاهانە دەیویست یاریزانەکە بە هەمیشەیی و بە بڕی 10 ملیۆن یۆڕۆ بفرۆشێت.

سیبایۆس تەمەنی 27 ساڵە و لە هاوینی 2021 دوای تەواوبوونی خواستنەکەی لەگەڵ ئارسناڵ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردوە، لەم وەرزەشدا بەشداری لە 22 یاریدا کردووە، تیایتدا گۆڵێک و ئەسیستێکی تۆمار کردووە.