فلۆمینێنزی گرێبەستی پێشکەشی سیلڤا کرد

PM:02:48:02/05/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلۆمینێنزی گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی سیلڤا کردووە یاریزانەکەش ئارەزووی گەڕانەوە دەکات.

یانەی فلۆمینێنزی بەڕازیلی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری چێڵسی ئینگلیزی کرد، بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پەیوەندیان پێوەبکات.

ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە ، یانەی فلۆمینێنزی بەڕازیلی پێشنیاری فەرمی خۆی پێشکەشکردووە بۆ گەڕانەوەی تیاگۆ سیلڤا بۆ بەرازیل.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سیلڤا دوای راگەیاندنی جیابوونەوەی لە بلوز هەموو ئاواتێکی گەڕانەوەیە بۆ فلۆمینێنزی کە لەوێوە دەستی بە یاریکردن کردووە، لەبەر ئەوە بە گرێبەستێکی خۆڕایی تواناکانی پێشکەش بەو یانەیە دەکات.

سیلڤای تەمەن 39 ساڵ، لە ساڵی 2020ەوە لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد، گرێبەستی ئێستاشی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت و نرخی لە بازاڕی گواستنەوە تەنیا 2 ملیۆن یۆرۆیە.