جامی مەدرید.. سابالێنکا و ریباکینا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

PM:01:12:02/05/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید سابالێنکا لە ئەندرێڤای بردەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، ریباکیناش بە بردنەوە لە پوتینسێڤا گەیشتە هەمان قۆناغ.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەر زەوی ئافرەتان، ئەرینا سابالێنکای روسی و میرا ئەندرێڤای هاونیشتیمانی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

یاری نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە کاتژمێرێک و 20 خولەکی خایاند و سابالێنکا بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت، کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و شەش بە چوار بوون.

لە یاریەکی دیکەی هەمان قۆناغیشدا، ئیلێنا ریبکاینا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک شکستی تووشی یولیا پوتینسێڤا کرد.

دوای ئەم ئەنجامانەشە سابالێنکا و ریباکینا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی و ئەندرێڤا و پوتینسێڤا ماڵئاواییان کرد.