PM:07:35:15/04/2024
508 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی عێراق دهۆک دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ کەرخ بە بێ گۆڵ.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا
و بە بێ ئامادەبوونی هاندەران میوانداری یانەی کەرخی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پیشکەشکرد و
نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی دهۆک کە خاوەن یاریگان هێرشەکانیان چڕ کردەوە
بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی گۆڵی بەرامبەر، سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و
بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە هەمان هەفتە، یانەی نەفت رووبەڕووی نەفتی وەسەت بووەوە و بە گۆڵێکی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
دهۆک بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، کەرخ 23
خاڵی هەیە و لە پلەی 15دایە.
خ . ک