گواردیۆلا بە پەیامێک هاندەرانی ریاڵ مەدریدی نیگەران کرد

PM:10:49:12/04/2024

744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە، یارییەکی گرنگیان بەرامبەر لوتن تاون هەیە و ئەندرسۆنیش ئامادەیە بۆ یاریکردن.

مان سیتی رووبەرووی لوتن تاون دەبێتەوە و پێش یارییەکەش پیپ گواردیۆلای راهێنەریان جەختی لەوە کردەوە، یارییەکی گرنگیان هەیە و نازناوی خول زۆر گرنگە، ئەوان لە ئێستادا پێگەی خۆیان لە ریزبەندیەکەدا دەزانن، هەروەها هیچ بوارێک نییە بۆ ئەوەی خاڵی زیاتر لەدەست بدەن.

گوادیۆلا وتیشی: هالاند یاریزانێکی گەورە و کاریگەرە ئەو یارمەتی سیتی داوە بۆ بەدەستهێنای هەر پێنج نازناوەکە، ئامانجی ئەو بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی نییە بەڵکو تەنیا بردنەوەی نازناوی بە کۆمەڵ لەگەڵ یانەکەی، تەمەنیشی هەڵدەکشێت و زیاتر بەهێز و بە ئەزموونتر دەبێت، یاری رابردووش چوامینی و رودیگەر چاودێریان دەکرد و ئەوەش ئەرکێکی ئاسان نەبوو بۆ ئەو بەو پێیەی هێرشبەری قورسترین پۆستە.

دوپاتیشیکردەوە، هەستی بە کەمێک ماندووبن لە جەستەی رۆدری کردووە، قسەی لەگەڵ دەکات تا بارودۆخی بزانێت، یاریزانێکی گرنگی سیتییە و سەیری یارییەکانی یانەکەیان بکەیتەوە دەزانێت چەندە کاریگەرە.

دەشڵێت: قسە لەگەڵ پزیشکەکان دەکات بۆ زانینی بارودۆخی فۆدین لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچیان پێ نەوتووە، بەڵام ئەندرسۆن بەرامبەر لوتن تاون ئامادە دەبێت دیاری نەکردووە بە سەرەکی یاری دەکات یاخود نا بەڵام بۆ یاری گەڕانەوەی چامپیۆنز لیگ بەشداری دەکات.