پیۆلی: وەرزێکی قورس چاوەڕێمان دەکات

PM:10:47:23/07/2021

2288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دوپاتیکردەوە وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵیا قورس دەبێت بەهۆی بوونی چەند یانەیەک لە ڕکابەری کردندا.
پێش دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی خولی ئیتاڵیا، ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە پێویستە بۆ وەرزی نوێ ئامادەکارییەکی زۆر باش بکەن و بە تەواوی خۆیان هیلاک بکەن.
پیۆلی وتی: وەرزێکی قورس چاوەڕێمان دەکات، ئەم وەرزە تەواو جیاواز دەبێت چونکە حەوت یانە ڕکابەری دەکەن لەسەر پلەکانی پێشەوە و نازناوەکە .
وتیشی: کۆمەڵێک یاریزانی باش لە یانەکەمدا بوونیان هەیە و هیوادارم بەدەستهێنانی جامی یۆرۆ لەلایەن ئیتاڵیاوە کاریگەری هەبێت لەسەر یاریزانەکانم تا بتوانن ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یارمەتییەکی زۆری داین لە وەرزی رابردوودا، ئەو زیاترە لە یاریزانێک لە یاریگادا و دەیەێت هەموو کاتێک لەوپەڕی باشیدا بێت.
پیۆلی لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، ئیبراهیمۆڤیچ و کاێر کاریگەریەکی زۆریان هەیە بەسەر یانەکەمانەوە نەک تەنیا لە رووی یاریکردنەوە بەڵکو لە ڕووی ڕەوشتەکانیانەوە کە لە ڕابردوودا پیشانیانداوە.
 
خ . ک