خولی ئەستێرەکانی عێراق.. هەولێر و کەرخ یەکسان بوون

PM:11:42:28/03/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بەبێ گۆڵ لەگەڵ کەرخ یەکسان بوو بەوەش لە پلەی 14یەم مایەوە.

لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 14ی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر میوانداری کەرخی کرد.

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، چەند هەوڵێکیش لەلایەن هەردوولاوە بینرا، لە خولەکی 36 ناوبژیوانی ڤار لێدانیکی سزای بۆ کەرخ رەتکردەوە و تایمی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هەولێر بە پشت بەستن بە هاندەران دەیانویست بردنەوە بەدەستبهێنن و چەندین هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام لە کۆتایدا سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.

بەو ئەنجامەش خاڵەکانی هەولێر لە پلەی 14یەم بوو بە 22 خاڵ، کەرخیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی 17یەم دێت.