دەیڤز دەبێت بە زووی بڕیاری کۆتایی بدات

PM:09:26:28/03/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بابەتی رۆیشتنی دەیڤز بۆ ریاڵ مەدرید یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکانی بایرن و یانەکەش بە ئاسانی نایەویت دەستبەرداری ببێت.

ئەڵفۆنسۆ دەیڤز لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت بڕیارێک بدات لەسەر داهاتووی، لە ئێستادا بایرن میوشن دەیەوێت یاریزانەکە بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ئەستێرەکە بە ئۆفەرە نوێیەکەی یانەکە رازی نییە و دەیەوێت مووچەکەی زیاد بکرێت.

لەلایەکی تریشەوە خواستێکی دوو لایەنە لەلایەن دەیڤز و ریاڵ مەدریدەوە دەبینرێت بۆ گرێبەستێک لە نێوانیاندا، بایرن ئامادەیە بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت کە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵیان تەواو دەبێت بەڵام ریاڵ مەدرید ئەو بڕە پارەیە نادات بۆ گواستنەوەی.

یانە باڤارییەکە کە لە ئێستادا تا رادەیەکی زۆر بێ هیوا بووە لەوەی دەیڤز بهێڵێتەوە، دەیەوێت بە بڕە پارەیەکی زۆر یاریزانەکە بفرۆشێت و ئامادە نییە گۆڕینەوەی یاریزانان بکات لەگەڵ ریاڵ مەدرید کە یانەی شاهانە دەیانەوێت میگێل گوتیرێز بخاتە نێو گرێبەستەکە، بەرپرسانی بایرن لە ئێستادا گێرێرۆی لە بەرگری چەپدا هەیە و پێیانوایە پێویستیان بە یاریزانی تر نابێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیڵدیش، دەیڤز دەیەوێت مووچەی 20 ملیۆن لە بایرن میونشن وەربگرێت، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە نایەوێت لە 12 ملیۆن یۆرۆ زیاتری پێبدات و ئێستا هەمووشتێک پەیوەستە بەوەی بەرگریکارە کەنەدییەکە پێشنیارەکەی بایرن قبوڵ دەکات پەیوەندی لە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.