دوو یاریزانی تری چێڵسی تووشی پێکان بوون

PM:06:20:28/03/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی بەهۆی زۆری پێکانەکانیەوە دەناڵێنێت و سانچێز و چالوباش تووشی پێکان هاتوون.

لە سەروبەندی دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی دوو هەواڵی ناخۆشی پێگەیشت و دوو یاریزانی تری زیادکران بۆ لیستی پێکراوەکانی یانەکە و کە ئەوانیش بریتین لە سانچێزی گۆڵچی و چالوبای بەرگریکار.

چالۆبا لە دوایین چوار یاریدا وەک بەرگریکاری ناوەڕاستی یانەی چێڵسی یاریی کردووە، دوای شکستهێنانیان لە کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریگای وێمبڵی، لەگەڵ ئەکسێل دیازی بوو بوونە دوانەیەکی باش لە پێکهاتەکەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، لە ئێستاداراهێنەرەکە ناچار دەبێت یان تیاگۆ سیلڤا یان بینۆیت بادیاشیل لە دڵی بەرگری چێڵسیدا بەکاربهێنێت.

هەروەها کارنی چوکویمێکا لەم هەفتەیەدا لە کەمپی خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرا کشایەوە و گەڕایەوە یانەکەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر، وە کریستوفر نکۆنکۆ ماوەیەکە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و ڕۆمیۆ لاڤیا بەهۆی پێکانەوە وەرزەکە کۆتایی هاتووە بۆی.

ڕیس جەیمس و وێسلی فۆفانا یاریزانانی دیکەن کە ماوەیەکی زیاتر لە پێکهاتەی یانەکەیان دوورکەوتوونەتەوە و تا ئێستاش ئامادەی گەڕانەوە نین.