جۆرجینهۆ چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکات

PM:04:13:28/03/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆرجینهۆ چاوەڕێی ئۆفەری بەرشەلۆنەیە و دیکۆش ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەت.

جۆرجینهۆ ئەستێرەی ئیتاڵی و یاریزانی ئارسناڵ، چاوەڕێی ئۆفەری بەرشەلۆنە دەکات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە.

جۆرجینهۆ ئەزموونێکی گەورەی هەیە لە جیهانی تۆپی پێدا، گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنەش بەرەو پێشچوونێکی زۆر بەهێز دەبێت ئەگەر گرێبەستەکە رابگەیەندرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، سەبر و ئارامیی ئەستێرە ئیتاڵییەکە بەرامبەر بە کارگێڕی ئارسناڵ تەواو بووە، لەبەر ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵیان تەواو دەبێت لە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، بەبێ ئەوەی بژاردەی درێژکردنەوەی هەبێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە سەرسامە بە تواناکانی ئەو یاریزانە، گواستنەوەی بۆ یانەکە وەک یاریزانێکی ئازاد گونجاو دەبێت لە ئێستادا کە یانەکە تووشی قەیرانێکی ئابووری گەورە بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەڕێوبەری کارەکانی ئەستێرە ئیتاڵییەکە رایگەیاندبوو کە جۆرجینهۆی بە پەرۆشەوە چاوەڕیی بەرشەلۆنە دەکات.

ناوەراستکارەکەی ئارسناڵ تەمەنی 32 ساڵە و لە مانگی یەکی ساڵی 2023 لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندی بە گەنەرزەوە کردووە، گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت.