میلیتاو: هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم

AM:11:35:27/04/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلیتاو رایگەیاند دڵخۆشە بە گەڕانەوە بۆ سەرەکیبوون و ئامادەدەبن بۆ یاریەکەی بایرن.

ئیدێر میلیتاوی بەرازیلی و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید دوای ماوەی چەندین مانگ بۆ یەکەمجار بە سەرەکی یاریکرد بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد و دوای یاریەکە رایگەیاند، جارێکیتر هەستی کردووە یاریزانە و دڵخۆشە بە گەڕانەوەی.

میلیتاو ئاماژەی بەوەدا، وا هەستی دەکرد لە یاریگادا ماندوو دەبێت بەڵام بەهۆی پشتگیری و یارمەتی هاوڕێکانیەوە لە باشترین بارودۆخدا بووە و دەبێت بەردەوام بن لەسەر بردنەوەکان تا کۆتایی.

دەشڵێت، گرنگ نییە کام یاریزان سەرەکی دەبێت بەڵکو تەنیا بردنەوەی یانەکەمان و پیشکەشکردنی ئاستێکی بەرز گرنگە، بەرگری کردن باشترین چەکە بۆ ئەوەی بتوانیت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.

رونیشیکردەوە، هۆکاری زۆر قسە کردنی لە یاریگادا بۆ ئەوەیە کە هاوڕێکانی بەئاگا بهێنێتەوە و بەپەرۆشبن بۆ ئەو درێسەی کە پۆشیویانە.

میلیتاو لە کۆتاییددا دوپاتیکردەوە، دەبێت بۆ یاریەکەی سێشەممە بەرامبەر بایرن میونشن بە باشترین شێوە خۆیان ئامادەبکەن چونکە ئەرکیان ئاسان نابێت لەو یاریەدا.

خ . ک