AM:09:22:10/10/2021
2140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆناردۆ داوا دەکات یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕیاڵ
مەدرید سزابدات بەهۆی مباپێەوە.
لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان داوای
کردوە بۆ ئەوەی یانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سزابدرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی بە ئاشکرا
لەگەڵ کیلیان مباپێ گفتوگۆیان کردوە سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ
یانە پاریسیەکەدا هەیە.
لیۆناردۆ لە لێدوانەکانی بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی ئینگلیزی
وتی: من دڵخۆشم بە کارکردنم لە پاریس سان جێرمان، هەمووان باسی ئەو بڕە پارەیە
دەکەن کە یانەکەمان خەرجیکردوە بۆیە دەمەوێت ڕوونیبکەمەوە کە ئێمە پارەیەکی زۆر بۆ
گواستنەوەی یاریزانان خەرجناکەین وەک یانەکانی تر کە قەرزێکی زۆریان لەسەرە.
دەربارەی هێرشەکانی تیباسی سەرۆکی ڕابیتەی خولی
ئیسپانیاش وتی: ئێمە تەنها وەڵامی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و خولی فەڕەنسا
دەدەینەوە نەوەک خولی ئیسپانیا.
لەکۆتایشدا وتی: ڕیاڵ مەدرید بێڕێزیەکی زۆری بەرامبەر
ئێمە نواندوە چونکە مباپێ یاریزانێکی ئاسایی نیە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی
جیهان، سەرۆک و یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ لێدوان دەدەن کە ئەوەش
بەشێکە لە پلانەکەیان و کارێکی ناڕەوشتیە.