ڕیاڵ مەدرید گومان لە یوفا دەکات

PM:01:17:27/09/2021

872 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید گومان دەکات جیفرینی سەرۆکی یوفا ساختەکاری لە ڕیزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپا کردبێت.

پێگەى فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕیزبەندی ئەو یانانەى بڵاوکردەوە کە لە پینج ساڵی ڕابردوودا باشترین بوون و ڕیاڵ مەدریدی یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بە پێچەوانەى بۆچوونەکان لە پلەى شەشەمدا دەبینرێت.

پاش بڵاوکردنەوەى ڕیزبەندییەکە کە تایبەتە بە وەرزەکانی 2017 تا 2022 دەرکەوتووە بایرن میونشن بە سەد و 118 هەزار خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی باشترین یانەکاندایە و هەریەک لە یانەکانی مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ و چێڵسی و بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە پلەکانی دووەم تا شەشەم دەبینرێن.

ڕیاڵ مەدرید و چاودێران لەو بڕوایەدان بوونی کێشە لە نێوان سەرۆکی یوفا لەگەڵ پێرێزدا بەهۆی سوپەرلیگەوە، جۆرێک لە ساختەکاری لە ڕیزبەندیەکەدا هێنابێتە ئاراوە و بەمەبەست ڕیاڵ مەدرید لە پلەکانی یەکەم تا سێیەم دوورخرابێتەوە کە دەستکەوتەکانی لەهەندێک لە یانەکانی پێش خۆی لە ڕابردودا زیاترە.