دیمبلی: گەڕانەوەی میسی ڕووداوێکی تایبەت دەبێت

PM:04:56:29/05/2023

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمبلی دوپاتیکردەوە کە ئەگەر میسی بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ڕووداوێکی زۆر تایبەت دەبێت.

عوسمان دیمبلی فەڕەنسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی باسی لە دەنگۆکانی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کرد لە گواستنەوەی هاوینەدا.

گرێبەستی میسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان مانگی داهاتوو کۆتایدێت و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان دوپاتیدەکەنەوە کە یاریزانەکە نزیکبوەتەوە لە جێهێشتنی یانە پاریسیەکە. 

دیمبلی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی تێلیفوتی فەڕەنسی ڕایگەیاند کە میسی ئەفسانەیەکی هەمیشەییە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و هەرگیز یاریزانێکی ئاسایی نیە.

وتیشی: هەر کاتێکی میسی لە بارودۆخێکی باشدا بێت گۆڵ تۆمار دەکات و یارمەتی یاریزانەکانی هاوڕێی دەدات و بەرزترین ئاست پێشکەش دەکات لەبەرئەوە بینینەوەی لەناو یاریگادا ڕووداوێکی تایبەت دەبێت.

بەرشەلۆنە چاوەڕێی ڕەزامەندی ڕابیتەی لالیگا دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات کە یەکێک لەوانە گواستنەوەی میسی دەبێت.