پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوانی خولی کوردستانە

PM:06:23:04/05/2023

980 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەفتەیەک پێش کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.

لە یارییەکانی هەفتەی 29 ی خولی نایابی کوردستان یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی شەقڵاوەو یارییەکەشیان بەیەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەهۆی شکستی یانەی ئارارات بەرامبەر چەمچەماڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ جاری سێیەم لەمێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.

سەرەڕای بردنەوەی چەمچەماڵ لەیانەی ئارارات بەڵام یانەکە نەیتوانی بەفەرمی خۆی لە خولی نایابی کوردستان بهێڵێتەوە و مانەوەو دابەزینی لەخولەکەدا بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوت، یانەی زاخۆش بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر هەندرێن بەدەست هێنا و بەگۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە هەردوو یانەی سۆران و سیروانی نوێش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.

خولی نایابی کوردستان بەبەشداری 15 یانە بەڕێوە دەچێت وەرزی ڕابردوو یانەی سیروانی نوێ بووە پاڵەوانی خولەکە بەڵام تاوەکو ئێستا خەڵاتی دارایی یەکێتیەکە نەدراوە بەیانەکە.