زەورا بووە پاڵەوانی جامی سوپەری عێراق

PM:09:58:17/09/2021

792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاری جامی سوپەری عێراق زەورا سەرکەوتنی بەسەر قوە جەویەدا تۆمارکرد و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری جامی سوپەری عێراق لە یاریگای حەبیبیە هەردوو یانەی زەورای خاوەن پلەی دووەمی ڕیزبەندی وەرزی ڕابردووی خولی عێراق و قوە جەویەی پاڵەوانی خول و جامی عێراقی زورزی ڕابردوو ڕووبەڕووی یەکبونەوە.

یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و یاریزانەکان چەنیدن هەوڵیاندا بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆل کۆتایهات، لە تایمی دووەم یاریزانانی زەورا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 52 لەڕێگەی مازن فەیازەوە گۆڵی سەرکەوتنیان تۆمارکرد و نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

وەرزی ڕابردوو يانةي شورتە نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر يانەی زەورا بەدەستهێنا.

شایانی باسە یاری جامی سوپەر ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی سپۆرتەوە بە کۆمێنتاری ڕەسەنی کوردی گوازرایەوە بۆ بینەران.