کوردێک بە ئەندامى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا

PM:07:52:14/09/2021

1252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆڤەند عەبدولخاڵق وەک تاکە کوردێک بە ئەندامى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ لە بەغدادى پایتەختى عێراق هەڵبژاردنى سەرۆک و ئەندامانى یەکێتى تۆپى پێى عێراق بە ئامادەبوونى نوێنەرانى یەکێتى تۆپى پێى ئاسیا و جیهان بەڕێوەچوو، کە عەدنان درجال کێبڕکێکەى لە شەرار حەیدەر بردەوە و بە سەرۆکى یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.

لە هەمان کاتدا سەرجەم ئەندامانى یەکێتییەکە هەڵبژێردران بە دەنگى 65 ئەندام، گۆڤەند عەبدولخاڵق وەک تاکە کوردێک بە ئەندامى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا.

گۆڤەند، کوڕى عەبدولخاڵق مەسعودى سەرۆکى پێشووى یەکێتى تۆپى پێى عێراق، لە نێوان ئەندامە هەڵبژێردراوەکاندا زۆرترین دەنگى بەدەستهێنا و 48 دەنگى کۆکردەوە.

گۆڤەند لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تى هەڵبژاردنەکە بە قورس ناو دەبات و ویستویانە چەند ئەندامێکیان لە یەکێتییەکەدا هەبێت، هیواداریشە ئەوەى لە توانایاندا هەیە بکەن و پێکهاتەى یەکێتییەکە بونیاد بنێنەوە.

گ . ف

No description available.No description available.